English Lessons

Teacher, Personal Trainer, and Life Coach in Kalar, Garmian

English Lessons

Teacher, Personal Trainer, and Life Coach in Kalar, Garmian

Take my class

خولێکی پێشکەوتووی زمانی ئینگلیزی کە بۆ یەکەم جارە لە گەرمیان خولی لەم جۆرە بکرێتەوە

کورتەیەک دەربارەی خولەکە

ئەم خولە خزمەتێکە بۆ فێرخوازانی دەڤەری گەرمیان (بەتایبەت چینی گەنجان) کە تیایدا لەگەڵ فێربوونی زمانی ئینگلیزی برەو بە تواناکانیان دەدەن و شارەزایی پەیدا دەکەن لە بواری سەرکردایەتی و کاری خۆبەخش و بەڕێوەبردنی پرۆژە لەڕێگەی ئاشنابوون بە دنیای دەرەوە و ژینگەی ئیش و ئەنجامدانی پرۆژەی خۆبەخش و خزمەتگوزاری بچووک لەدەڤەرەکە.

خولەکە خۆی لە ٢ بواردا دەبینێت کە ئەوانیش:

• گشتی (English for General Communication)

• پیشەیی (English for Career Development)

ئامانجی خولەکە

• برەودان بە توانای گفتوگۆکردنی ئاست بەرز بە ئینگلیزی

• پێگەیاندنی گەنجی چالاک و کارامە کە بتوانێت خزمەتی زیاتر بە کۆمەڵگا بکات

• ئاشناکردنی گەنجان (بەتایبەت دەرچووانی دانەمەزراوی زانکۆ) بە دنیای کار و چۆنیەتی دۆزینەوەی کار

• دەوڵەمەندکردنی ئەزموونی فێرخوازان بە ئەنجامدانی پرۆژەی بچووکی خۆبەخشی خێرخوازی کە سوودی بۆ سیڤی و دۆزینەوەی کار دەبێت

چالاکییەکان

• خولی ئینگلیزی گشتی بۆ گفتوگۆی رۆژانە: جەختکردنەوە لە بەرەوپێشبردنی توانای قسەکردن و گفتوگۆکردنی فێرخوازان بە ئینگلیزی لە ڕێگەی گفتوگۆکردن لەسەر بابەتی هەمەجۆری ڕۆژانە و ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕا لەسەر بابەتی رۆژ لە جیهاندا بۆ ئاشنابوون بە نوێترین گۆڕانکاریە کۆمەڵایەتی و کەلتووریەکان لە جیهاندا وە هەروەها گوێگرتن لە ڤیدیۆی هەمەجۆر بە ئینگلیزی. چالاکی خۆبەخشی و کرداریی بۆ زیاتر ڕۆچوونە ناو کلتوری زمانی ئینگلیزی و گرنگیدان بە خزمەتکردنی کۆمەڵگا و کاری خۆبەخشی.

• خولی ئینگلیزی لە ژینگەی کاردا بۆ بەرەوپێشبردنی پیشە: چۆنیەتی نووسینی سیڤی و خۆئامادەکردن بۆ چاوپێکەوتن، نوسینی ئیمەیڵ و ڕاپۆڕتی کار وهتد.

ماوەی خولەکە

(١٠ هەفتە) ٢ مانگ و نیو – ٢ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا وە ٤ ڕۆژ لەهەفتەیەکدا

نرخی خول

؟ دینار

مامۆستاکان

مامۆستا دریڤان جلال – مامۆستا چنور محمود